له ٨ی مارسی ٢٠٢٣ له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی وه‌به‌رهێنانی چڕ بۆ دامه‌زراندن (EIIP)، مه‌راسیمی ده‌رچوون بۆ ٤٠ فێرخواز له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ڕێكخرا كه سه‌ركه‌وتووانه خولی ڕاهێنانی كارامه‌ییان له شوێنی كار له بواری بیناسازی و ڕێنماییكردنی گه‌شتیاریدا ته‌واوكرد. خوله‌كه بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای فێرخوازان له بواری بیناسازی تایبه‌ت به قیرتاوكردنی به‌رد و خشت دانان له شوێنه میراتی و كلتوریه‌كان و ڕێنماییكردنی گه‌شت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ن ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی و یونسكۆ و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێكرا كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی دارایی پڕۆژه‌كه‌ی دابینكرد.