ئه‌مڕۆ 13ی ته‌مموزی 2023 شاندێكی باڵای ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئیسپانی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان لوكا گیرڤاسۆنی سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه، مار بێنسهنی به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌یڤد پێریژیل ڕێكخه‌ری مه‌شریقی ڕێكخراوی ناوبراو سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی ڕێكخراوهكهمانیان كرد له شاری هه‌ولێر.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به گرنگیه‌وه باس له كار‌و چالاكی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو رێكخراوكرا بۆ ئێستا‌و داهاتوو.