كاره‌كانی یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ده‌ستی پێ كرد
كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2017/12/9 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی كومه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
سه‌ره‌تا له لایه‌ن پێشكه‌وت ئه‌دهه‌م رێكخه‌ری كوڕبهند وته‌ی به‌خێرهاتن و ئه‌جیندای رۆژی یه‌كه‌م خوێندرایه‌وه ، پاشان له لایه‌ن گروپی میوزیكی سه‌نته‌ری گه‌نجانه‌وه چه‌ند پارچه‌یه‌ك موسیقا كه تایبه‌ت بوو به شیوازی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستانه پێشكه‌ش كرا .
پاشان به‌پێی سێكته‌ره‌كانی پرۆژه‌ی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان گروپهوكان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند هۆڵێكدا بۆ گفتوگۆ له باره‌ی كۆمه‌لێك سێكته‌ری گرنگ كه بریتی بوون له (مافی كرێكاران و دایه‌لۆگی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری میدیا له كوردستان ، بواری ئافره‌تان) .
كوڕبهندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت