له ژێر دروشمی كوردستانێكی دیكه له توانادایه،كوردستانی مافی مرۆڤ،ئازادی،پێكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆ ژانی 9-10ی دیسه‌مبه‌ر ی 2017 له هۆڵه‌كانی كتێبخانه‌ی زه‌یتون له شاری هه‌ولێر كاره‌كانی كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به به‌شداری زیاتر له 600 كه‌س كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌دان رێكخراو‌و سه‌ندیكا و ده‌ستپێشخه‌ری و گروپی گه‌نجان و رێكخراوی ئافره‌تان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌كرد كۆتایی پێهات. كه ده‌یان رێكخراو‌و پاڵپشتیكاری نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی بۆ كۆڕبه‌نده‌كه تیایدا ئاماده‌بوون.تهوهركانی كۆڕبه‌ند بریتی بوون له پرسه‌كانی:
كرێكاران وئازادی كاری سهتدیكایی،ئازادی راده‌ربڕین،ئافره‌تان وره‌وشی مافه‌كانی ئافره‌تان،گه‌نجان و كه‌مینه‌كان
جگه له خستنه رووی چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر رۆڵی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،ره‌وشی خانه‌نشینان،پرسی جوتیاران، پرسی جینۆساید و دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها نمایشكردنی چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان،ره‌وشی ئافره‌تانی موسڵ.
خستنه رووی داتا و پێشێلكاری
ئازادی راده‌ربڕین،ره‌وشی سه‌ندیكاكان و مافه‌كانی كرێكاران،راپۆرتی خانه‌نشینان.
پێشكه‌شكردنی چه‌ندین گۆرانی و مۆسیقا له‌لایه‌ن گروپه‌كانی گه‌نجان كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگا و كاری ده‌ستی .
هه‌روه‌ها شاندی پاڵپشتیكاری كۆڕبه‌ندی كوردستان وتاریان پێشكه‌ش كرد و وتاری كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقیش خرايه روو.
جگه له‌وانه‌ش قسه له‌باره‌ی پێكهاته‌ی كۆڕبه‌ند و تهوهركانی كاره‌كانی و پلانه‌كانی كۆڕبه‌ند كران بۆ ساڵی 2018 و ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.