یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لەتوندوتیژی لەهەرێمی كوردستان – عێراق، یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2011
یەكێكە لەو یاسا گرنگانەی كە لە پەرلەمانی كوردستان بە هەوڵی رێكخراوەكانی ئافرەتان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەرچووە بۆ رێگری لە توندوتیژی خێزانی.
هەرچەندە كە تاوەكو ئێستا توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان زۆرە بە تایبەتی بەرامبەر بە ئافرەتان و كچان ، بەڵام دەكرێت ئەم یاسایە چەكێكی باش بێت بۆ رێگری لەو توندوتیژیانە.