ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 28/3 شاندێكى رێكخراوى ئاشتى و ئازادى سه‌ردانى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤیان كرد‌و له‌دانیشتنێك چه‌ند ته‌وه‌رێكیان خسته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
شانده‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته(ضياء بطرس صلیوا) پێشوازى كران و دواى به‌خێرهێنان ، شانده‌كه تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌رۆكى سه‌ردانه‌كه‌یان كه پێكهاتبو له وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر هۆكارى جێ به‌جێ نه‌كردنى چه‌ند یاسایه‌ك و رۆڵى ده‌سته له‌و باره‌وه ئه‌وانیش وه‌ك یاساى مافى به‌ده‌ست هێنانى زانیارى به‌تایبه‌تى ، هه‌وره‌ها داواى پشتگیریان له‌سه‌رۆكى ده‌سته كرد به‌مه‌به‌ستى كاركردن بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساى خۆپیشاندان و جێ به‌جێ كردنى یاساى مافى رۆژنامه‌نوسان وه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه رۆڵى ده‌سته گرنگه چونكه یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانى چاودێرى كردنى یاساكان و جێ به‌جێ كردنیه‌تى و گونجانى له‌گه‌ل بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ.