له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌نگه‌كانمان و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی ڕاهێنانێكی پێنج ڕۆژه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕه‌گه‌زی مێ له شاری هه‌ولێر ڕێكخست. چالاكیه‌كه له به‌رواری ٧-١٢-٢٠٢٠ ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ١١-١٢-٢٠٢٠ كۆتایی پێ بێت. به‌شداربوان بریتین له ١٥ ڕۆژنامه‌نوسی ئافره‌ت و له پارێزگا جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن. ئامانج له‌م چالاكیه بریتیه له پێگه‌یاندنی ڕاهێنه‌ری ڕه‌گه‌زی مێ له بواری ئاسایشی دیجیتاڵی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
پڕۆژه‌ی ده‌نگه‌كانمان پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه كه ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر بواری جێنده‌ر و میدیا. پڕۆژه‌كه ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز له عێراق جێ به‌جێی ده‌كات و ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادیش یه‌كێكه له هاوبه‌شه‌كانی جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌كه.