ئه‌مڕۆ 9ی دیسه‌مبه‌ری 2017 له‌ هۆڵه‌كانی كتێبخانه‌ی زه‌یتوون له‌شاری هه‌ولێر كاره‌كانی یه‌كه‌م كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 400 كه‌س له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به‌به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان و گروپی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی و ئه‌مریكایی و نوێنه‌ری كۆرشبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و نوێنه‌رانی سه‌دان رێكخراویو سه‌ندیكا و گروپی گه‌نجانی كوردستانی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
ته‌وه‌ركانی كۆڕبه‌ند بریتی بوون له‌ پرسه‌كانی:
كرێكاران وئازادی كاری سه‌تدیكایی،ئازادی راده‌ربڕین،ئافره‌تان وره‌وشی مافه‌كانی ئافره‌تان،گه‌نجان و كه‌مینه‌كان
جگه‌ له‌ خستنه‌ رووی چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر رۆڵی بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،ره‌وشی خانه‌نشینان،پرسی جوتیاران، پرسی جینۆساید و دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها نمایشكردنی چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان،ره‌وشی ئافره‌تانی موسڵ.
خستنه‌ رووی داتا و پێشێلكاری ئازادی راده‌ربڕین،ره‌وشی سه‌ندیكاكان و مافه‌كانی كرێكاران،راپۆرتی خانه‌نشینان.
پێشكه‌شكردنی چه‌ندین گۆرانی و مۆسیقا له‌لایه‌ن گروپه‌كانی گه‌نجان كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگا و كاری ده‌ستی و...تد.
سبه‌ینێ 10ی دیسه‌مبه‌ر كاره‌كانی كۆڕبه‌ند به‌ داخراوی درێژه‌ی ده‌بێت