ماوەی چەند رۆژێكە لە راگەیاندنی رەسمی و سێبەرو پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی فراوانی راگەیاندن دژ بە یەكتری بەڕێوەدەبەن.

ئێمە وه‌ك ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ئیمزامان كردوە، درك بەوە دەكەین كە ئەوەی بە دەرئه‌نجام لە ناكۆكییەكانی ئەواندا بەرهەم دێت، دوبەرەكی قوڵ و جەمسەرگێری و قەیرانی زیاتری كۆمەڵایەتی و ئابوری لێدەكەوێتەوە، كە هاوڵاتییانی كوردستان باجەكەی دەدەن.

ئەم رێكخراوانەی ئیمزامانكردوە داوا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكەین هەڵمەتی راگەیاندن دژ بە یەكتری رابگرن و دەستبەجێ بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆكردنی بنیاتنەرانە بەئامانجی پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە خزمەت بەدۆخی ناهەمورای كوردستان و هاوڵاتیانی بكات.

 

• سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان

• رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO

• رێكخراوی ئاشتی و ئازادی PFO

• رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان

• رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر

• كۆمەڵەی ئافره‌تانی كوردستان

• رێكخراوی نیشان بۆ هۆشاری تاك

• لیستی پیشەیی مامۆستایان

• رێكخراوی سازانی رەنگەكان

• رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد

• یەكێتی لاوانی كوردستان

• یەكێتی گشتی قوتابیان

• دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن

• رێكخروای وار بۆ پاراستنی ژینگە

• رێكخراوی سەراورد بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

• ئەنیستۆیتی ئابوری بە ژمارە

• رێكخراوی بیمە

• رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

• تۆڕی رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران

• رێكخراوی فریاكەوتنی میلی PAO

• رێكخراوی بەهرەی ژنان TWO

• رێكخراوی فریاگوزاری مرۆی شکۆی نیشتیمان

• سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان

• رێكخراوی NLP بۆ راهێنان و راوێژكاری 

• رێكخراوی پێشەنگ بۆ گەشەپێدانی بواری رۆشنبیری

• رێكخراوی مناڵانی دێكانی كوردستان

• رێكخراوی كورد فۆڕ

• رێكخراوی بەندی 19

• هاوپەیمانی ژنان بۆ عێراقێكی دیموكراسی

• رێكخراوی برادۆست بۆ گەشت و گوزار

• دەزگای واڤین بۆ پرسەكانی ژن

• رێكخراوی هاریكاری مرۆیی

• رێكخراوی میدیا

• رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ

 

سه‌رنج: 

كراوەیە بۆ پشتیوانی زیاتری رێكخراوەكان