رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری ئاژانسی ئەمێریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی پڕۆژەی (تكامل) كۆنفڕانسی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لەشاری هەولێر سازكرد. 

كۆنفرانسەكە بەبەژداری ژمارەیەك لەیاساناسان، رۆژنامەنوسان، نوێنەری ژمارەیەك لەوەزارەت و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی هەرێم، مامۆستایانی زانكۆ و توێژەر و چالاكوانانی بواری كۆمەڵی مەدەنی شارەكانی هەرێمی كوردستان گەنگەشەی یاساكە كرا، لەچەند تەوەرێك.

لەسەرەتادا راپۆرتێك لەبارەی مێژوی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لەجیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی روونكردنەوەی یاساكە و گرنگییەكەی لەرووی مێژوویی و كردارییەوە خرایەروو. 

دواتر هەڵسەنگاندن بۆ هەموو دەستە و فەرمانگەكانی حكومەت و چەند كۆمپانیا و رێكخراوێككرا بۆ زانینی ئاستی جێبەجێكردنی یاساكە و فۆڕمی داواكردنی زانیاری و بانكی زانیارییان.

تەوەرێكی تری كۆنفرانسەكە خوێندنەوەی یاسایی بوو بۆ یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لەهەرێمی كوردستان كە لەساڵی 2013ەوە لەپەڕلەمانی كوردستانەوە دەرچوە، كە لەلایەن دوو پارێزەرەوە خرایەروو، لەبەشێكی تری كۆنفرانسەكەدا سەرنج و بۆونی ئامادەبوونا لەسەر كاری كۆنفڕانسەكە بۆ بەرەوپێشبردنی كەیسی یاساكە وەرگیرا.

دواتر لێژنەیەك لەنوێنەری هەموو شارەكان پێكهات بۆ بردنی رەشنوس و پێشنیارەكانی كۆنفرانسەكە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێكردن و دەركردنی رێنمایی بۆ یاساكە.