راگه‌یه‌ندراوی ئاشتی و ئازادی:
راگه‌یه‌ندروای كۆتایی كۆنگره‌ی مافه‌كانی كرێكاران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان
ریككه‌وتی 20ی ئه‌یلوولی 2019 و به‌به‌شداری نوێنه‌رانی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی به‌شداربوو له هه‌ڵمه‌تی داواكردنی دانانی یاسای رێكخراوه كرێكارییه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی كوردستان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سانی پسپۆڕ و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی كرێكاران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی له عێراق و كوردستان كۆنگره‌ی ماف و ئازادییه‌كانی كاری سه‌ندیكایی گرێدرا له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (پته‌وكردنی مافه‌كانی كرێكاران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی)كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌هاوكاری فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجی ئه‌نجامی ده‌دات. له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌دا باس له جێبه‌جێكردنی یاسای كار ژماره 37 ی ساڵی 2015 كرا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و،ته‌وه‌ری دووه‌م تایبه‌ت بوو به ده‌ركردنی یاسای ئازادی كاری سه‌ندیكایی.
له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا به ژماره‌یه‌ك داواكاری ده‌رچوو كه بریتییه له:
1- داواكردنی به‌رده‌وام له حكومه‌تی عێراق له په‌له‌كردن به ده‌ركردنی یاسای ئازادی كاری سه‌ندیكایی (یاسای رێكخراوه سه‌ندیكاییه‌كانی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران له عێراق) كه ره‌شنووسه‌كه‌ی به‌ر له زیاتر له شه‌ش مانگ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی راسپێردراو ئاماده‌كرا به پێی بڕیارێ دیوان ژماره 18 ی ساڵی 2018 ئاماده‌كرا، به‌ڵام نا جددیه‌ت هه‌یه له كاركردن له‌سه‌ری دوای ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت كراوه.
2- كاراكردنی یاسای كاری ژماره 37ی ساڵی 2015 وجێبه‌جێكردنی له‌هه‌موو كه‌رته‌كان له‌نێویاندا كه‌رتی گشتی كه تیایدا كرێكارانی گرێبه‌ست رووبه‌ڕووی پێشێلكاری گه‌وره ده‌بنه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی یاسای كار‌و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
3- داواكردن له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپه‌كانی رێكه‌وتنامه و پێوه‌ره‌كان و مامه‌َڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو یه‌كێتییه‌كان به‌یه‌ك ئاست و نه‌شكێته‌وه به‌لای یه‌ك لایه‌ن و یه‌كێتییه‌كانی دیكه په‌راوێز بخات.
4- داواكردن له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای كاری عێراقی ژماره 37ی ساڵی 2015 تا ئه‌و كاته‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كار ده‌رده‌كات به‌پێی پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی.به‌تایبه‌ت كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه سه‌ندیكاكانی كوردستان كاریان له‌سه‌ر كردووه له رابردوودا.
20ی ئه‌یلوول2019
هه‌ولێر