تۆڕی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ په‌ره‌پێدان و دیموكراسی له‌ساڵی 2020 دا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
له ده‌ستپێكی كاره‌كانی 2020 دا،ده‌یه‌وێت دوو توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌تانه بخاته‌ڕوو:-
یه‌كه‌م: توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی (ئاسۆكانی به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر له هه‌رێمی كوردستان-توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان).كه توێژه‌ری پێشكه‌شكار ده‌بێت له توێژینه‌وه‌كه‌یدا تیشك بخاته سه‌ر لایه‌نه تیۆری و مه‌یدانییه‌كان و شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان به‌نموونه وه‌ربگرێت كه تیایدا وزه‌ی خۆر به‌باشی به‌كارهاتبێت ،ئاسۆكانی په‌ره‌پێدانی بخاته‌ڕوو،بگاته كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام وراسپارده.
دووه‌م:ئاسۆكانی په‌ره‌پێدان به ئه‌زموونی به‌كارهێنانی "خانووی پلاستیكی" بۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان.كه توێژینه‌وه‌یكی مه‌یدانی ده‌بێت له‌یه‌كێ: له‌شاره‌كانی كوردستان.توێژه‌ری پێشكه‌شكار ده‌بێت پوخته‌ی بیرۆكه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات له باره‌ی لایه‌نه تیۆری و مه‌یدانییه‌كانی كاره‌كه‌ی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه لایه‌نی كردارییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌دات.هه‌روه‌ها ئاسۆكانی په‌ره‌پێدانی ئه‌و ئه‌زموونه.له‌كۆتایشدا ده‌رئه‌نجام و راسپارده‌و پێشنیاره‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.
پێداویستییه‌كانی پێشكه‌شكار:-
1-ده‌بێت له‌و بواره‌ی كه بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی تێدا پێشكه‌ش ده‌كات پسپۆڕی هه‌بێت.یاخود ئه‌زمونی پێشووتری هه‌بێت له‌و بواره‌دا.
2-بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه نابێت له 3 لاپه‌ڕه زیاتر بێت.
3-بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه به زمانی كوردی ده‌بێت.هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ش به‌زمانی كوردی ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی.
4-له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا ده‌بێت ،خه‌مڵاندنێكی سه‌ره‌تایی بۆ تێچووی پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش بكرێت.
5-توێژه‌ر ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه پێشووتر توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه.
6-له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی توێژینه‌وه‌كه كۆپییه‌ك له ژیاننامه‌ی كه‌سی پێشكه‌ش ده‌كات.
7-نابێت بیرۆكه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێشووتر درابێت به‌لایه‌نێكی دیكه.
8-ئه‌و توێژه‌ره‌ی كه بیرۆكه‌كه‌ی په‌سندده‌كرێت ده‌بێت ئاماده‌یی تێدا بێت كه له كۆنفرانسێكدا بیرۆكه‌كه‌ی بخاته روو،له‌گه‌ڵ تیمی تۆڕه‌كه‌شدا راسپارده‌و پێشنیاره‌كان بده‌ن به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
9-دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌كان 30ی كانوونی دووه‌می 2020 ده‌بێت.
10-بیرۆكه‌كان به‌م ئیمه‌یله ره‌وان ده‌كرێن:
این آدرس ای‌میل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید