رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەرێگەی باڵی تیمی دی میلو بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ كارەسات و تەنگەژەكان، هەموو ئامادەكارییەكانی تەواوكرد بۆ دەستپێكردن بەپلانێكی وەڵامدانەوەی راستەوخۆ و خێرا لەماوەی 48 كاتژمێردا لەشاری بەسرە و بابل و ناحیەی ئەسكەندەریە.

 

ئەم پلانە بەپەلەش بەتایبەت لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی هەرەشەكانی پەتای كۆرۆنای نوێ هاتە پێشەوە كە هەردوو پارێزگایەكە بەخۆیەوەیان بینی لەماوەی 96 كاتژمێری رابردودا كە پێشوتر كشانەوەیەكی باشیان هەبوو لەتوشبون بەڤایرۆسەكە.

 

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جارێكی تر جەخت دەكاتەوە كە گشت كارەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە تیمی سیرجیۆ دی میلیۆ بۆ وەڵامدانەوەی خێرای كارەسات و تەنگەژەكان بەهەماهەنگی تەواو دەبێت لەگەڵ لایەنی حكومی پەیوەندیدار، بەتایبەت وەزارەتی تەندروستی عێراقی بەنوێنەرایەتی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لەچوارچێوەی بەشداریكردنیان لەپەیكەری خانەكانی تەنگەژەكان لەپارێزگاكان.

 

بۆ ئەم چالاكییانە داوا لەگشت چالاكوانانی عێراق دەكرێت پشتگیری و پاڵپشتی تیمەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و سیرجیۆ دی میلۆبن كە بەرپرسیاریەتییەكی ئەخلاقی و یاسایی گەورەی لەسەرە بۆ هەوڵدان بۆ لەناوبردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كوڤید-19 لەگشت ئەو پاریزگایانەی كە كاریان تێدا دەكات.