رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری رێكخراوی پاكسی هۆلەندا و بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (موجە) هەڵسا بەرێكخستنی خولێكی بونیادنانی تواناكان لەرێگەی بەرنامەی سەرهێل دەربارەی ئازادی ئاین و بیرورا لەرووی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان.

 

لە خولەكەدا تیشك خرایە سەر جۆرەكانی جیاكاری ئاینی و گوتاری رقەبەری بەتایبەت لەهۆكارەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتی، بەجۆرێك راهینانەكە ئامانجی بوو گەشە بەتوانای ئەو گەنجانە بدات كە لەپرۆژەكە ئیش دەكەن تا رێگەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی یەكتر بناسن.

 

تایبەتمەندی پرۆژەكە ئەوەیە كە گشت پارێزگاكانی عێراقی دەگرێتەوە، ئەم راهێنانە یەكەمینە لەو جۆرە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت لەچوارچێوەی پرۆژەی یەكسانی كە لەلایەن رێكخراوی پاكسی هۆلەندا و بەهەماهەنگی رێكخراوی (موجە)ـی عێراقی بەرێوەدەچێت.