ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی رۆژی 14ی حوزه‌یرانی 2020 به‌به‌شداری هه‌موو ئه‌ندامانی و ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراو كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی زومه‌وه ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ره‌وشی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی عێراقی و ماف و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كانكراو به‌دوورودرێژی تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی رێكخراوه‌كان له‌كاتی په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له‌به‌رده‌م رێكخراوه‌كاندابوو.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ، كۆبوونه‌وه‌كه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكارییانه‌ی كه له‌بواره‌كانی مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كاندا هه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كوِبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌كان پارێزراوبێت و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسۆیی و به‌پێی بنه‌مای شه‌فافيیه‌ت و بێگه‌ردی و هاوكاری و هاوبه‌شی بونیادبنرێن و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێز له‌سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه ناوخۆییه‌كان بگرن و ده‌ست وه‌رنه‌ده‌ن له‌كاروباری ناوخۆیی رێكخراوه‌كان.
له‌دوا به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاروباری ناوخۆیی رێكخراو كرا، ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن بڕیاریدا نامه‌یه‌كی سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و خۆبه‌خشانی رێكخراو بكرێت به‌هۆی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا له هه‌موو ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه راپۆرتی ره‌وش پڕوژه‌كانی رێكخراوی تاوتوێكرد و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ناوخۆیی وه‌رگرت له‌باره‌ی كاره‌كان و گۆرانكاریكرد له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی باشتری كاره‌كانی رێكخراو بكات له قۆناغی داهاتوو.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
14ی حوزه‌یران 2020