لەچوارچێوەی چالاكییە بەردەوامەكانی، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی وێبنەرێكی تایبەتی رێكخست بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی رەوشی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ئازادی میدیا لەهەرێمی كوردستان لەسەردەمی كۆرۆنادا.

وێبنەرەكە 18/7/2020 ئەنجامدرا كە تێیدا هەریەكە لەنەزاكەت حسێن سكرتێری لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنوسی مافی رۆژنامەنوسان لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و نیاز عەبدوڵڵا رۆژنامەنوس و چالاكوان و سەنگەر یوسف بەرێوەبەری جێبەجێكار لەرێكخراوی ئاشتی و ئازادی تیشكیان خستە سەر ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی كە رووبەرووی ئازادی رادەربڕین و كاری میدیا لەلایەك و كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەلایەكی ترەوە بووەوە.