رۆژی ٢٠-٨-٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی (سه‌نگه‌ر یوسف) به نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ڕۆب واڵه‌ر) كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان گفتۆگۆیان كرد ده‌رباره‌ی كاروچالاكیه‌كانی ڕێكخراو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری ڕێكخراو تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی كاری ڕێكخراوه‌یی، ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌شداری گه‌نجان و هه‌وڵه مه‌ده‌نیه‌كان بۆ پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان. له هه‌مان كاتدا، به گرنگیه‌وه باس له پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی كلتوری كرا كه له ئێستادا ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێ به‌جێی ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی United Planetی ئه‌مریكی كه تێیدا ١٢٠ قوتابی و ٤٠ مامۆستا له زانكۆ و قوتابخانه‌كانی عێراق وئه‌مریكا له رێگای دوو پرۆگرامی جیاوازه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و كفتوگۆ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی گشتی، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌ریه‌كانی، هه‌روه‌ها ڕه‌وشی خوێندن و ئه‌زمونی مامۆستایان و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی كلتوری.