قوتابیانی قۆناغی زانكۆ و ئاماده‌ییه‌كان له عێراق و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا به‌رده‌وامن له گفتوگۆكردنی هه‌فتانه كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی United Planet به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی كلتوری ڕێكی خستووه.
به‌شداربوان گفتوگۆی قوڵ ده‌كه‌ن لەسەر بابەته‌كانی وه‌ك کۆرۆنا ڤایروس و كاریگه‌ریه‌كانی، تەندروستی گشتی، کلتورو كۆمه‌ڵگه، ڕه‌وشی ئابوری و بێ‌کاری. گه‌نجانی به‌شداربوو كه دابه‌شبون به‌سه‌ر گروپی جیاوازدا، هەریەکێک لە گروپەکان بەهاوبەشی کار لەسەرکۆتا پڕۆژەی بەرنامەکە ئەکەن کە بابەتی پڕۆژەکانیان لەچوارچێوەی سێ بابەتی دیاریکراون کە ئه‌وانیش بریتین لە تەندروستی و ئایین وەرزش.
ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژە یه جەختکردنە لە سەر دروستكردنی پردی په‌یوه‌دنی و ئاڵوگۆركردنی ئه‌زمونی گه‌نجان له‌سایه‌ی ئەو گۆڕانکاریانه‌ی كه بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان هاتنه ئاراوه.