رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەدرێژەی كار و چالاكییەكانیدا، رۆژی 2 شەممە 15ـی 9ـی 2020 لەشاری هەولێر مێزگردێكی گفتوگۆی بۆ ژمارەیەك لەنوێنەری سەندیكا و رێكخراوە كرێكارییەكان و چالاكوانانی پێكهاتەكەكان و پارێزەران سازكرد، لەمێزگردەكەدا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش رای گەیاند، ئامادەن راپۆرتی مێزگردەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكەن.

 

مێزگردەكە لەلەچوارچێوەی پڕۆژەی پاڵپشتی پاڵپشتی مافی كرێكاران ئەنجامدرا كە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری میللەی نەرویجی جێبەجێی دەكات.

 

 

لەمێزگردەكەدا راپۆرتی (لینك) تایبەت بەچاودێریكردنی كرێكارانی پێكهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان خرایەروو كە رێكخراوی ئاشتی وئازادی لەساڵی 2019دا ئامادەیكردبوو دواتر ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی پێكهاتەكان بەگشتی لەهەرێم كرد و ئەو جۆرە مێزگردانەی بەرزهەڵسەنگاند.

لەپانێڵێكی تایبەتدا نوێنەرانی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكاران و پێكهاتەكان و پارێزەرانی یاسایی راو بۆچونی خۆیان لەسەر رەوشی كرێكارانی پێكهاتەكان و تێبینییەكانیان لەسەر راپۆرتەكە و چوارچێوە یاساییەكانی رێكخستنی ئەم پرسە خستەروو.

 

دواتر لەگفتوگۆیەكی كراوەدا ئامادەبوان راوبۆچونی خۆیان خستەروو، بڕیار وایە بەراپۆرتێك رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ئەنجامی گفتوگۆكە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بكات.