لە ماوەی دوو ڕۆژی بەردەوام، ١٤ و ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، تیمی پرۆژەی PFO–NABNI بە سەرکەوتوویی کۆبوونەوەکانی پشتڕاستکردنەوە و پەسەندکردنی ئەنجامەکان لە هەولێر کۆتایی پێهێنا. بەشدارییان تێدا کرد تیمی PFO–NABNI، تیمی KOHRW، نوێنەرێکی حکومەت لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە دەقوق – کەرکووک، هەروەها چوار ئەندامی هەڵبژێردراوی پلاتفۆرمی کۆمەڵگەی دەقوق.
 
 
لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، سەرنج خراوەتە سەر پێداچوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین ئەنجامەکان، هەروەها پشتڕاستکردنەوەی پێداویستی و ئەولەویەتەکانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی لە بوارى خزمەتگوزارییەکانی ئاو، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە پێشنیارەکان ڕاستییەکانی سەر زەوی و پێداویستییەکانی دانیشتووانی دەقوق بە باشی ڕەنگ دەدەنەوە.
 
بەشداریی نوێنەرانی کۆمەڵگە، لایەنە حکومەتییەکان و ڕێکخراوە هاوبەشەکان دەرفەتێکی گرنگی بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان و دروستکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر کێشەکان و چارەسەرە ئەگەردارەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو لە قەزاى دەقوق ڕەخساند.
 
لە کۆتایی ئەم دوو ڕۆژەدا، هەنگاوێکی گرنگ هەڵگیرا، کاتێک نوێنەرانی لایەنە حکومەتییەکانی دەقوق و ڕێکخراوە هاوبەشەکان یادداشتی تێگەیشتن (MoU) و نەخشەڕێگایەکی بۆ باشترکردن و دابەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو لە قەزای دەقوق واژۆ کرد؛ هەنگاوێک کە ڕێگا بۆ هاوکارییەکی زیاتر هاوئاهەنگ و بەردەوام خۆش دەکات.
 
دوو ڕۆژ گفتوگۆ، پشتڕاستکردنەوە و بەشداریی کۆمەڵگە بە هەنگاوێکی کرداری کۆتایی هات بۆ گۆڕینی ئەولەویەتە ناوخۆییەکان بۆ ڕێڕەوی ڕوونی کار و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
 
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی NABNI (Building for Peace)، کە لەلایەن PFO بە هاوبەشی لەگەڵ KOHRW لە دەقوق جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن NRC ـەوە دارایی بۆ دابین کراوە.