دوای راگه‌یاندنی تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئاشتی وئازادی وكۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ،له‌ماوه‌ی رابردوو پاڵپشتی یاسایی له چه‌ندین كه‌یسی ئازادی راده‌ربرین و ماف وئازادییه‌كانی مرۆڤ كراوه . له رێكه‌وتی 11- 6-2017 رێبین سه‌باح پارێزه‌ر له تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش دوای وه‌رگرتنی كه‌یسی ئارام به‌ختیار په‌یامنێری NRT توانرا نابراوبه كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت و كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی به‌رده‌م ده‌بێت به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه . له ئێستادا تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌یسی ره‌جه‌ب كاكه‌یی چالاكوانی مه‌ده‌نی ،كه به‌هۆی ده‌ربرینی بیرورای ئاینی سكاڵای یاسایی له دژی تۆماركراوه . هاوكات كه‌یسی داكۆكی كردن له قوتابیانی به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 100هه‌زاردینار له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی به‌رده‌وامه .
كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
20-6-2017
تێبینی - له حاله‌تی روودانی هه‌رپێشێڵكارییه‌ك دژ به ئازادی راده‌ربرین له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ورۆژنامه‌وانان وچالاكوانان و هاوڵاتیان بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانتان به خۆرایی ده‌توانن په‌یوه‌ندیبكه‌ن ژماره ته‌له‌فۆنی 07707600575 یا ئیمێڵی : این آدرس ای‌میل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید