لەدرێژەی چالاكییەكانی گروپی هەولێری پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لەكۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەگەڵ لەگەڵ هەژار ئەنوەر بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێری كەناڵی كەی ئێن ئێن كۆبوەوە.

رۆژی چوارشەممە 17-4-2019 گروپی هەولێری پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لەكۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەشاری هەولێر سەردانی نوسینگەی هەولێری كەناڵی كەی ئێن ئێنیكرد و لەبارەی رەوشی ئازادی رادەربڕین و هەماهەنگی رێكخراوەكان و كەناڵەكان بۆ پاڵشتی ئازادی رادەربڕین گفتوگۆكرا.