ئێوارەی رۆژی پێنج شەمە 18/4/2019 لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، لەخوێندنگای شایستەی كچان لەگەڕەكی راپەڕین و ئامادەیی رۆشنی بەدرخانی گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی دوو بابەت دەربارەی (پێكەوەژیان یەكتر قبوڵكردن لەنێوان تاك و پێكهاتەكان) و (هاوسەرگیری خوار تەمەنی ١٨ ساڵی و لێكەوتە خراپەكانی) پێشكەشكران.