لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، بۆ دوو ماوەی رۆژ لەكەمپی عەربەت ژمارەیەك چالاكی ئەنجامدران.

چالاكییەكان دوو سیمیناربوون لەبارەی (پەروەردەكردنی مناڵ لەڕوی دەرونی و كاریگەری نەرێنی و توندوتیژی دژ بەمنال) و (پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن لەنێوان تاك و پێكهاتەكان).