ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4/5/2016 لەشاری هەولێر رێكخرای ئاشتی و ئازادی له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی له‌ كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان پانێلێكی بۆ ژمارەیەك شارەزا و ئەزموندار لەبواری رۆژنامەگەری و یاساناس لەژێر ناونیشانی (رەوشی رۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستان وەك دەسەڵاتی چوارەم) سازكرد.

ئەم پانێلە له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی "به‌هێزكردنی گه‌نجانی میسۆپۆتامپیا دێت كه‌ رێكخراوی ئاشتی وئازادی و رێكخراوی UN pont per ی ئیتالَی و ICSSIی به‌پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

قسەكەرانی نێو پانێلەكە پێكهاتبوون لە(شوان محەمەد، رۆڵی میدیای ئەهلی لەچەسپاندی دەسەڵاتی چوارەم، ئازاد حەمەدەمین، دەسەڵاتی میدیا لەمڕۆدا، كامیل عمر، بەربەستەكانی بەردەم رۆڵی میدیا وەك دەسەڵاتی چوارم، حامید محمد، چی بكرێت بۆ بەهێزكردنی رۆڵی میدیا؟)

بەشداربوانی پانێلەكە تیشكیان خستە سەر ئەو كەموكوڕییە ئیتیكی و یاساییانەی كە لەبەردەم كاری رۆژنامەوانیدا هەیە، لەدواین بڕگەی پانێلەكەدا بەشداربوان بەپرسیار و سەرەنج بەشدارییانكرد.

 

 

روماڵی بەشێك لەمیدیاكان لەبارەی پانێلەكە:-