لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراویUPP، بەهەماهەنگی رێكخراوی كەونار ژمارەیەك چالاكی لەژێر دروشمی (چۆنیەتی پاراستن و نۆژنكردنەوەی شوێنەوارە دێرینەكانی پێكهاتەكان لەهەرێمی كوردستان) ئەنجامدا.

چالاكییەكە لەچوار قۆناغ پێكهاتبوو بەم شێوەیە:-

قۆناغی یەكەم: هاشتاگ لەسۆسیال مێدیا

لەم قۆناغەدا هاشتاگی تایبەت لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتیدا دروستكران و بڵاوكرانەوە بەئامانجی زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و لایەنە بەرپرسیارەكان لەشوێنەوارە دێرینەكان.

قۆناغی دووەم: كۆكردنەوەی واژوو

لەم قۆناغەشدا ژمارەیەك واژۆی هاوڵاتیان لەچین و توێژە جیاوازەكان كۆكرانەوە دەربارەی پێویستی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە دێرینەكان لەهەرێمی كوردستان.

قۆناغی سێیەم: دروستكردنی پرۆشەر بۆ هۆشیاری خەڵك

لەم قۆناغەدا ئەو بڕوشەر و بڵاوكراوانە دروستكران و گرنگی شوێنەوارەكان بۆ هاوڵاتیان رونكرانەوە.

قۆناغی چوارەم: پانێل

لەم قۆناغەدا پانێلێك لەشاری هەولێر بۆ ژمارەیەك لەشارەزایان و لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكخرا دەربارەی (چۆنیەتی پاراستن و نۆژنكردنەوەی شوێنەوارە دێرینەكانی پێكهاتەكان لەهەرێمی كوردستان)