رۆژی پێنج شەممە 18/7/2019 لەشاری هەولێر گروپی هەولێری‌ پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربرینی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی كارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان كۆبونەوەیەكی فراوانی بەبەبەشداری ژمارەیەك لەچالاكوان و رۆژنامەنوس ئەنجامدا

ئامانج لەكۆبونەوەكە چۆنیەتی كاركردنبوو بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان دژ بەدروستكردنی كەیسی هەڵبەسترا و چاودێریكردنی هۆیەكانی پەیوەندی لەدەرەوەی یاسادا. 

لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوە كراوەیە كە پێویستە ژیانی تایبەتی هەڵسوڕاوان بپارێزێت و چیتر رێگا نەدرێت لەو رێگایەوە سەركوتی چالاكوانان بكرێت، لەو باریشەوە رەشنوسی پلانی كاركردن دارێژرا.