لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازدی، خۆبەخشانی پلاتفۆڕمی پەروەردە لەچوار چێوەی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لە20/8/2019 سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی لەشاری هەولێركرد و لەلایەن ئەحمەد سابیر گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان پێشوازیان لێكرا.

ئامانج لەسەردانەكە گفتوگۆكردنبوو دەربارەی كێشە و گرفتەكانی سێكتەری پەروەردە و رۆڵی یەكێتی مامۆستایان لەداكۆكیكردنی مافەكانی مامۆستایان لەهەرێمی كوردستان.

سەردانەكە بەشێكبوو لەو زنجیرە سەردان و كۆبونەوانەی كە پلاتفۆڕمی پەروەردە سەرقاڵی ئەنجامدانیانە بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر رەوشی خوێندن و مافەكانی مامۆستایان و فێرخوازان لەهەرێمی كوردستان.