لەرێكەوتی 21ـی ئابی 2019 هیوا عمر رێكخەری گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لەرێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی كارەكانی كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لەشێروان عوڵا بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە و مسعود محمد بەرێوەبەری بەشی یاسایی لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوە.

هیوا عمر لەبارەی كۆبونەوەكەوە وتی: تەوەری كۆبونەوەكان قسەكردنبوون لەبارەی رێنمایی نوێی وەزارەتی رۆشنبیری بەناوی رێنمایی ژمارە 2ـی پەیوەند بەرادیۆ و تیڤی لەهەرێمی كوردستان.

هیوا وتیشی: هەرەوەها لەبارەی چۆنیەتی پاڵپشتیكردن لەئازادییەكان و پێشێڵنەكردنی لەژێر بیانوی جۆراوجۆر گفتوگۆكرا.