لەرێكەوتی 21ـی ئابی 2019، هیوا عمر رێكخەری گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لەرێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی كارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەگەڵ كاروان رەزا بەرێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كۆبویەوە. 

هیوا عمر بەماڵپەڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی راگەیاند: تەوەری كۆبونەوەكە قسەكردنبوو لەبارەی چۆنیەتی پاراستنی هاوڵاتیان لەچاودێریكردنی هۆیەكانی پەیوەندی و رۆڵی وەزارەت لەوبارەیەوە.

هیوا وتیشی: هەرەوەها لە بارەی چۆنیەتی پاڵپشتیكردن لەئازادیی و تایبەتمەندییە كەسییەكان گفتوگۆكرا .