بەمەبەستی بەدواداچوون و هەواڵپرسینی دوای ئازادكردنی، شاندێكی گروپەكانی میدیا و ئازادی رادەربرینی كۆربەندی كۆمەڵاتی كوردستان سەردانی بریار محمدی رۆژنامەنوسیان لەماڵەكەی خۆی لەشاری هەولێركرد.

شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ گەرانەوەی بریار و جارێكی تر نیگەرانی خۆیان نیشاندا لەخراپی مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان لەپەیوەست بەكەیسەكانی ئازادی رادەربرین.

هاوكات باسیان لەڕەوشی ئازادی رادەربرینی و پێشێڵكارییەكان و هەوڵەكانی پاڵپشتی گروپەكانی پاڵپشتی میدیاكرد لەكەیسەكانی ئازادی رادەربرین.

هاوكات شاندەكە تائكیدیانكردوە كە دەبێت لەوەی مافی هەموو رۆژنامەنوسێكە بەپێی یاسای كاری رۆژنامەوانی مامڵە لەگەڵ كەیسەكانی رۆژنامەنوسان بكرێت كە بەداخەوە زۆر جار لەكوردستان نەك كار بەم یاسایە ناكرێت، بەڵكو كار بەرێكارە یاساییەكانی دادگاییكردنی تۆمەتبارانیش ناكرێت. 

دوای نزیكەی مانگێگ لەدەستگیركردنی بریار محمدی رۆژنامەنووس، 15ی ئەیلولی 2019 لەشاری هەولێر ئازادكرا.