رۆژی 11\9\2019 لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، بەهاوكاری نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق UNAMI پانێلێكی لەبارەی گرنگی گەشوگوزاری ئاینی و شوێنەوارە دێرینەكانی پێكهاتەكان سازكرد.

پانێلەكە بەئامادەبونی سەررۆكی دەستەی گەشتوگوزار و نوێنەری وەزارەتی كاروباری ئاینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و شوێنەواری هەولێر و شارەوانی و كۆمەڵەی گەشتوگوزارناسان و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ و ژامارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەك ژینگەپارێز و ژمارەیەك دەرچووی گەشتوگوزار و دەزگاكانی رراگەیاندن و كەناڵەكان بەڕێوەچوو.