رۆژی ٤/١٢/٢٠١٩ لەشاری دهۆك گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوبەشی زانكۆی نەورۆز پانێلكیان لەژێر ناونیشانی (ماف و داخوازیەكانی پێكهاتەكان لەهەمواری دەستوری عێراق) سازكرد كە ژمارەیەك لەمامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ و كەسایەتی روناكبیری و چالاكوانانی پێكهاتەكان ئامادەیبوون. دوای پێشكەشكردنی ژمارەیەك سیمینار و نوسینەوەی راسپاردە و سەرنجی بەشداربوان بڕیاردرا رادەستی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستور لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت.