ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز له به‌رواری ٢٧-١٢-٢٠٢١ ۆركشۆپۆێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی له شاری هه‌ولێر ڕێكخست بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی داڕشتنی كۆرسێكی سه‌ربه‌خۆی جێنده‌ر بۆ به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئامانج له داڕشتنی وه‌ها كۆرسێك په‌روه‌رده‌كردن و هوشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری قوتابیانی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندنه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی جێنده‌ر و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ری له سێكته‌ری میدیا.
به‌شداربووانی چالاكیه‌كه پێكهاتبوون له مامۆستایانی زانكۆی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن، نوێنه‌ری سه‌نته‌ره‌كانی جێنده‌ر له زانكۆ و په‌یمانگاكان، و چالاكوانان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی بواری ئافره‌تان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی”ده‌نگه‌كانمان “ كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز و چه‌ند ڕێكخراوێكی تری ناوخۆیی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كه‌ن.