له ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكدا هه‌ردوو ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی و مه‌سه‌له به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی پاكسی هۆڵه‌ندی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجیان ڕاگه‌یاند كه ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر دادپه‌روه‌ری گواستراوە له پێناو هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شێك له دامه‌زراوه حكومیه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری گروپه خۆبهخهشیهكان و دهسپێشخهریهكانی كۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون.
پڕۆژه‌كه پاڵپشتی گروپه خۆبهخشیهكان ده‌كات له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ گه‌نجان و دروستكردنی كاریگه‌ری و گۆڕانكاری ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌كان.
پڕۆژه‌كه به ئامانجی وه‌رچه‌رخان و چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان دارێژراوه، به‌تایبه‌تیش پالپشیكردن و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان گروپی قوربانیه‌كان تا بتوانن داكۆكی له مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و به‌ئاسانی ده‌ستیان بگات به میكانیزمه ناوخۆیی و نیشتیمان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری.
هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه ئامانجیه‌تی كه په‌ره به یه‌كسانی جێنده‌ری بدات له ڕێگای ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گروپه په‌راوێزخراوه‌كان تا به‌شداربن له پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری وه‌رچه‌رخاو.