ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی(PFO) ، بە هاوکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی (NPA)، ڕاهێنانێکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پاڵپشتی مافی کرێکاران" بە ناونیشانی (بەشداریکردنی گەنجان و ژنان لە ڕێکخراوی سەندیکاکان) ڕێکخست. راھێنانەکە دوو رۆژی خایاند لە ٢٠ تا ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ .

 

25 چالاکوان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەشدارییان لە بەرنامەی ڕاهێنانەکەدا کرد، کە نوێنەرایەتی چەندین تیمی خۆبەخش و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی سەربەخۆیان دەکرد.

 

راھێانکو تیشکی خستە سەر بەهێزکردنی سەندیکاکانی کرێکاران لە رووی رێکخراییەوە لە رێگای بەشداری گەنجان و ئافرەتانەوە. چالاکیەکانی ڕاهێنانەکە پێکهاتبووب لە دانیشتنی گفتوگۆی کارلێککارانە و کاری گروپی کە کۆمەڵێک چەمک و پرسە بنەڕەتییەکانیان ڕوونکردەوە، چوارچێوەی یاسایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕێکخستنی کاری سەندیکاکان، و بنەما بنەڕەتییەکانی کاری ڕێکخستنی سەندیکا. وە باس لە میکانیزمی نوێنەرانی سەندیکاکان کرا بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکان لە شوێنی کاردا، هەروەها چۆنیەتی ڕاکێشانی گەنجان بۆ کارکردن لە ڕێکخراوی سەندیکادا. سەرەڕای ئەوەش، هەروەها ئەو کێشانەی کە کرێکاران بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

بەشداربووان ستایشی وۆرک شۆپەکەیان کرد لەڕووی ئەو بابەتانەی کە وروژێنران و گفتوگۆیان لەسەر کرا، هەروەها جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوون لە هۆشیارکردنەوە کردەوە بۆ بەهێزکردنی کاری سەندیکاکان بۆ زیادکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵی گەنجان لە پرۆسەی ڕێکخستنی سەندیکاکان، هەروەها تەرکیزکردن لەسەر ڕۆڵی سەندیکاکان لە جێبەجێکردنی یاساکان بۆ پاراستنی مافی کرێکاران.