ئه‌مڕۆ ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ یه‌كه‌م كۆرسی پێگه‌یاندنی كارمه‌ندان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆتایی هات كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به هاوبه‌شی ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئیسپانی له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.
كۆرسه‌كه به‌شێكه له زنجیره كۆرسێك كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ڕێكی ده‌خات به ئامانجی تواناداركردنی كارمه‌ندان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ڕووی زیادكردنی مه‌عریفه‌ی تیۆری بواره‌كانی وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئاشتی و چاره‌كردنی ململانێ، و جێنده‌ر و مافه‌كانی ئافره‌تان.
٢٠ چالاكی مه‌ده‌نی كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان كرد له شاروشارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێ به‌خشرا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، و ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادیه‌وه.
بڕیاره دووه‌م كۆرسی هاوشێوه له ماویه‌كی نزیكدا بۆ ٢٠ به‌شداربووی تر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له شاری هه‌ولێر ڕێك بخرێت كه له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شدارده‌بن.