سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری یاسایی بۆ كرێكاران
Labor's Legal Advice center
پێناسه‌ی سه‌نته‌ر
سه‌نته‌رێكی یاسایی تایبه‌تمه‌نده به پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری یاسایی بۆ كرێكاران ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كرێكارانه‌ی كه مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت له‌رێگه‌ی كۆتایی هێنانی گرێبه‌سته‌كانیان به‌زۆری و ئه‌و كرێكارانه‌ی تووشی پێكان ده‌بنه‌وه له‌كاتی ئیش كردن و زۆرجار ده‌بێته هۆی پهككهوتهبوون یان گیان لهدهستداینان.
ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ر
به‌شداری كردن له هێنانه‌دی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ چینی كرێكاران به‌تایبه‌تی كرێكارنی ئافره‌ت و گه‌نجان و كرێكاره كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان.
ئه‌و ناوچانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌نته‌ر ده‌یانگرێته‌وه
o هه‌رێمی كوردستان
o پارێزگای كه‌ركوك
o پارێزگای به‌صره
o پارێزگای به‌غداد
توێژه ئامانجداره‌كانی سه‌نته‌ر
o كرێكارانی به‌زۆر ده‌ركراو له‌كار
o كرێكارانی تووشبوو به پێكانی درێژخایه‌ن له‌كاتی كاركردندا
o كرێكارانی گه‌نج و كرێكاری ئافره‌ت
o كرێكارانی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان
جۆری خزمه‌تی پێشكه‌شكراو
o پێدانی معرفهی یاسایی له رێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی زایناری وورد ده‌رباره‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی كرێكارن به مه‌به‌ستی رۆشنبیركردنیان و به‌ده‌ست هێنانی هه‌لی كار كه بگونجێت له‌گه‌ل توانا هزری و جه‌سته‌یی یه‌كانیان.
o پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژكاری یاسایی: له رێگه‌ی پێدانی زایناری وورد ده‌رباره‌ی مافه‌كانی كرێكاران و چۆنیه‌تی به ده‌ست هێنانیان
o نوێنه‌رایه‌تی كردنی یاسایی: له رێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دابین و به‌رگری كردنی یاسایی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه زۆر پێویستیان به‌م جۆره خزمه‌تگوزاری یه هه‌یه و باری دارایی یان باش نی یه
خزمه‌تگوزاری هێڵی گه‌رم
o سه‌نته‌ره‌كه‌مان خزمه‌تگوزاری هێڵی گه‌رم پێشكه‌ش ده‌كات له‌رێگه‌ی به‌رده‌ست كردنی خزمه‌تی په‌یوه‌ندی كردن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه:
o له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك ، هێڵی كۆره‌ك تێل : 96407503537048+
o له بغداد و به‌صره : هێڵی زه‌ین : 9647831149499+
o ئیمێل: این آدرس ای‌میل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید
ڕۆژانی كاركردن
سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری یاسایی كرێكاری خزمه‌تگوزارییه‌كانی له ڕۆژانی ده‌وام كردنی ئاسایی كه هه‌موو ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه تا پێنج شه‌ممه‌یه له هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا پێشكه‌ش ده‌كات.
كاتژمێره‌كانی كاركردن
ئیش كردن له سه‌نته‌ره‌كه‌مان له‌هه‌موو رۆژانی كاركردنی كردنی ئاسایی ده‌بێت له كاتژمێر 8:30 ـی به‌یانی تا كاتژمێر 4:00ـ ی ئێواره.