له ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، له‌سه‌ر بانگهێشتی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی چاویكه‌وت به به‌ڕێز (تۆبیاس لیندنه‌ر)، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و شاندی یاوه‌ری.
ئامانج له دیداره‌كه گفتوگۆكردنبوو ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ماف و ئازادیه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئازادی كاری ڕۆژنامه‌وانی و ڕێكخراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
دیداره‌كه له‌چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوو كه بۆ شاندی باڵای ئه‌ڵمانیا و به‌شێك له نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نوسان ڕێكخراوبوو له‌شاری هه‌ولێر.