له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌رنامه‌ی ماف و ئازادیه‌كان، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆنفرانسی ڕه‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕینی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا. كۆنفرانسه‌كه له ٢٩ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٣ له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی، نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، دام وده‌زگا حكومیه‌كان، نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ووڵاتان و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
جگه له ڕێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتی پێشێلكاریه‌كانی دژ به ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ ساڵی ٢٠٢٢، له‌چوارچێوه‌ی دوو پانێلی جیاوازدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئازادی كاری ڕۆژنامه‌وانی، مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و كاری ڕێكخراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی ئازادیمان كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی UPP له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ته‌تویر به پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات.