له چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی دوو ۆركشۆپی تایبه‌تی به به‌شداری گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتیدا له پارێزگاكانی به‌غداد و به‌سره ڕێكخست.
ۆركشۆپی یه‌كه‌م له ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ له شاری به‌سره ئه‌نجامدرا كه ٢١ گه‌نج و لاوی پێكهاته جیاوازه‌كان به‌شداریان تێدا كرد كه له پارێزگا جیاوازه‌كانی باشووری عێراقه‌وه بانگهێشتكرابوون بۆ به‌شكردن و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زمون و بۆچونیان ده‌رباره‌ی به‌شداری گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتیدا.
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی هه‌مان چالاكی له ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ له شاری به‌غدادیش ئه‌نجامدا كه ٢٠ گه‌نج و لاو له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شداریان تێدا كرد و له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بانگهێشتكرابوون.
ئامانج له‌م چالاكیانه گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتی و ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و یاساییانه‌ی دێنه پێشیان بۆ به‌شداریه‌كی كاراتر. هه‌ر له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا ڕۆڵ و به‌شداری گه‌نجان و لاوان له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو پاراستنی ژینگه خرانه به‌رباس.
پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیانه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی بۆچوون و ئه‌زموونی گه‌نجان و لاوان له پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لیستێك له ڕاسپارده‌ی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی به‌شداری گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتیدا ئاماده كراوه و بڕیاره له ماوه‌كانی داهاتوودا بگه‌یه‌ندرێت به بڕیاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی فراوانكردنی مه‌ودای كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێ به‌جێی ده‌كات به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجی و به پاڵپشتی دارایی وه‌كاله‌ی سویدی بۆ هه‌ماهه‌نگی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ووزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید.