بەپێی بەدواداچونەكانی رێكخراوی ئاشتی وئازادی كە لەنوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكردووە: لەساڵی 2022ـدا ولەسەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە70 كرێكار بەهۆی دەستەبەرنەكردنی پێداویستییەكانی سەلامەتی وتەندروستی پیشەیی لەشوێنی كاردا گیانیان لەدەستداوە وزیاتر لە4 هەزاری دیكەش برینداربون.
لەراپۆرتەكەدا رێكخراوی ئاشتی و ئازادی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كوردستان ده‌كه‌ن كە هه‌رچی زووه یاسا وبڕیار له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگرن وژیانی هه‌زاران كرێكار بپارێزن، خاوه‌ن كاره‌كان پابه‌ندبكه‌ن به‌ده‌سته‌به‌ری پێداویستییه‌كانی سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی پیشه‌یی وكه‌س وكاری قوربانییه‌كان قه‌رەبوو بكه‌نه‌وه وبه‌ده‌م پێداویستییه‌كانی كرێكاره برینداره‌كانه‌وه بچن.
لەم لینكەی خوارەوە تەواوی راپۆرتەكە بخوێنەرەوە