ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی کۆردەید عێراق، زنجیرەیەک دانیشتنی گفتوگۆی لە چوارچێوەی پرۆژەی "سەرەتا دەنگی ژنان" لە شەش پارێزگای عێراق ڕێکخست. ئەم دانیشتنانە ئامانجیان تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە لەسەر پێگەی ژنان و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگادا.

 

دانیشتنەکان لە ١٤ی ئەیلول لە پارێزگای کەرکوک دەستیان پێکرد و تیشکیان خستە سەر "ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردانی سیاسیدا". ڕۆژی دواتر، دانیشتنێک لە ١٥ی ئەیلول لە پارێزگای بەغدا بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی “ئەو ئاستەنگە کۆمەڵایەتیانەی بەردەم ژنان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن”.

 

دانیشتنی پارێزگای موسڵ، کە لە ١٦ی ئەیلول بەڕێوەچوو، باس لە تەوەری "ژنانی نەینەوا دوای ململانێکان و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی خۆیان" کرا. لە ١٨ی ئەیلولدا دانیشتنێک لە پارێزگای دۆهوک بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی "واقیعی ژنان لە کۆمەڵگا خێڵەکییەکان".

 

لە 19ی ئەیلولدا، دانیشتنی پارێزگای بەسرە، پرسی "توندوتیژی دژی کچان لە میدیای دیجیتاڵیدا" تاوتوێ کرا. دانیشتنەکان لە ٢٥ی ئەیلولدا بە دانیشتنێک لە پارێزگای هەولێر لەسەر "بەشداری ژنان لە میدیای سیاسی" کۆتایی هات.

 

ئەم دانیشتنانە ئامانجیان بەرهەمهێنانی شەش ڕاپۆرت و شەش لێکۆڵینەوەی شیکارییە کە ئەولەویەتەکانی هەر پارێزگایەک ھاوشێوە دەکەن. ڕاسپاردەکان و دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە بە ئامانجی بەرزکردنەوە و قووڵکردنەوەی تێگەیشتنمان لە واقیع و بەهێزکردنی ژنان لە کۆمەڵگەی عێراقیدا دەخرێنەڕوو