پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 2017/9/23 لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی ، ڕێکخراوى پارێزەرانى ئاو، بەهاوبەشی لەگەڵ تۆڕى زەوى ، بە ئامادەبوونی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی و ژینگەدۆستان ، هاوخەمى وپشتگیری خۆیان لەچالاکییەکى ژینگەییدا بۆ شارۆچکەى حسن کیف دووپات کردەوە، کە مێژووى تەمەنى پڕلە شارستانیهتی دهههزار ساڵەى بەهۆی بنیاتنانى بەنداوى ئلیسۆ لەناودەچێـت.