رۆژی سێشەممە رێككەوتی 7ی تشرینی دووەمی 2023 لە شاری سلێمانی دەستەی نیشتمانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان بەبەشداربوونی ژمارەیەك لە رێكخراوو یەكێتی و سەندیكا و دەستپێشخەری ناوچە جیاجیاكانی كوردستان كۆبوونەوە.

لەكۆبوونوەكە كە لەنێو هۆڵی رێكخراوی CDO بەڕێوەچوو، تیشكخرایە سەر مێژووی كاروچالاكییەكانی كۆڕبەند و روانینەكانی.

 

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنەوەی پەیكەری كۆڕبەندەكە كراو دەستەیەكی نوێی بۆ دیاریكرا كە پێكدێن لە بەڕێزان (شەماڵ رەوف، جیهاد حەوێز، عەبدولڕەحمان بامەڕنی) وەك سكرتاریەتی تازەی كۆربەندەكە.

 

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئەو ئاڕاستە و تەوەرانە دیاریكران كە كۆڕبەند لە ماوەی داهاتوو كاری لەسەر دەكات كە بریتین لە(تەوەری كرێكاران، تەوەری كۆمەڵگای مەدەنی و سەروەری یاسا، ئافرەتان ولاوان، ژینگە و تەندروستی).

 

سكرتاریەتەكە راسپێردرا كە پلانی كاری ساڵی 2024 تەواو بكات و كار بۆ ئەوە بكات خولێكی دیكەی كارەكانی كۆڕبەند لە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدات.