له‌به‌رواری 10-11ی دیسه‌مبه‌ری 2017 له شاری كه‌لار ،كاره‌كانی یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌ژێر دروشمی" كوردستانێكی دیكه له توانادایه،كوردستانی ئازادی ومافی مرۆڤ ،پێكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی"
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كه ماوه‌ی 2 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت،هه‌ر كه‌س ولایه‌ن و رێكخراووسهندیكا ویه‌كێتی و سه‌نته‌رو بزاوته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و دروشمه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه ده‌توانن چالاكی خۆیان رێكبخه‌ن.
چالاكییه‌كان خۆدیی ده‌بێت له‌رووی ناوهڕۆك و خه‌رجی و بانگهێشتی میوان بۆ چالاكییه‌كان،به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر لایه‌ك ده‌توانێت چالاكییه‌كانی خۆی بۆ خۆی رێكبخات له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا.
چالاكییه‌كان فره‌لایه‌نن،ده‌توانیت چالاكی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و پانێڵ و سمینار ومێزگرد ئه‌نجام بده‌یت.ده‌توانیت چالاكی هونه‌ریی له نمایش تابلۆ وكردنه‌وه‌ی پیشانگا و ئاهه‌نگی موسیقا و گۆرانی ،ده‌توانیت نمایشی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركی و تابلۆ كولتورییه‌كان. یان ده‌توانیت چالاكی وه‌رزشی له راكردن ومارهسوون و ...تد.ئه‌نجام بده‌یت.
نمایشی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان ،به‌رهه‌می كشتوكاڵی،به‌رهه‌می كاری ده‌ستی و...تد. كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگای كتێب و...تد. ئه‌نجامدانی كۆری ئه‌ده‌بی و شیعرخوێندنه‌وه‌و...تد.
هه‌ر لایه‌ك ده‌توانێت خۆی تۆماربكات.له به‌رواری 15ی ئۆكتۆبه‌ر 2017 تاوه‌كو 15ی نۆڤه‌مبه‌ر 2017. تا سه‌رپه‌رشتیارانی كۆڕبه‌نده‌كه بتوانن چالاكییه‌كان رێكبخه‌ن و شوێنیان بۆ دابین بكه‌ن.
په‌له بكه و خۆت تۆماربكه. سه‌رپه‌رشتیارانی كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ندێت پێوه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چالاكییهكهتهوه له‌به‌رواری 17ی نۆڤه‌مبه‌ری 2017
كلیك له خواره‌وه بكه بۆ خۆتوماركردن
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfKwPMp_wVXCMuihlA5ArHDUrK4DsTgKoRGBi0-yyApzCyHqw/viewform