رۆژی شەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2023 رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری كونسوڵگەری دەوڵەتی چینی میللی لەشاری #هەولێر، پاكێجەكانی پڕۆژەی (پاندا پاك)ـى لەشەش قوتابخانەی #قەزای_زاخۆ لەپارێزگای #دهۆك بەهاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی زاخۆ، دابەشکرد.
 
 
هەر پاکەتێکی (پاندا پاک) زیاتر لە١٠٠ بابەتی تێدایە کە بریتین لەچانتای قوتابخانە وپێداویستی قوتابخانە وپێداویستی پاکوخاوێنی وهەندێک بەرهەمی تری بەسود بۆ خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی.