ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 3ی کانوونی دووەمی 2024 دەستەی جێ بەجێکاری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەپارێزگای هەولێر کۆبۆوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر رەوشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ لە سایەی ڕەوشی ئاورتەیی ناوچەکە.

 

هەروەها باس لە کاروباری ناوخۆیی ڕێکخراو کرا لە بوارە جیاجیاکان و بڕیارو ڕێکاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا بۆ کاراکردنی زیاتری کارو چالاکییەکانی ڕێکخراو لە ساڵی 2024.

 

شایەنی باسە کۆبوونەوەکە پیرۆزبایی گەرمی ساڵی نوێی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندام و کارمەندو خۆبەخشی ڕێکخراوو سەرجەم ڕێکخراوە دۆست و هاوبەشە ناوخۆیی دەرەکییە هاوبەشەکان کرد.