به‌پشت به‌ستن به خاڵی چواره‌می مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره‌ی "1"ی ساڵی 2011 ی په‌رله‌مانی كوردستان،یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌ریمی كوردستان .به‌پشت به‌ستن به رێنمایی ژماره "1"ی ساڵی 2014 ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كه تایبه‌ته به مۆڵه‌ت و كاری وێستگه‌كانی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن.به‌تایبه‌تی له بڕگه‌ی یه‌كه‌م،خاڵی سێیه‌م .
رادیۆكه‌مان،رادیۆی "ژیان" ده‌ست به‌په‌خشی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات.له ئێستادا به‌سوپاسه‌وه به‌هاوكاری كه‌ناڵی "ئازادی-رێگا"رۆژانه له كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كو 1ی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانی "ئازادی-رێگا".هه‌روه‌ها له‌په‌خشی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
رادیۆی ژیان ،رادیۆییهكه گرنگی به به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ،كلتووری پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ناتوندوتیژی ده‌دات.له‌لایه‌ن رێكخراوی ئاشتی و ئازادییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی