له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه كۆڕبه‌نده‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات:
1. ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی دووز و ناوچه‌كانی تر بۆ گه‌رمیان دوای دواهه‌مین پێشهات و ڕووداوه‌كان له ناوچه‌كه به گشتی و گه‌رمیان به تایبه‌تی.
2. ئاواره‌بوون و ماڵوێرانی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی خانه‌قین و شوێنه‌كانی تری گه‌رمیان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌وه.
3. گۆرانكاری له جوری پێداویستی و ئه‌وله‌وییاتی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی گه‌رمییان به تایبه‌ت دوای ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی باسكران له‌لای سه‌ره‌وه.
4. دوو دڵی له به‌شداری نه‌كردنی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له كۆربه‌نده‌كه گه و داخستنی فروكهخانه و خاڵه سنوریه‌كانی هه‌رێم و فشاری ئابوری له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه هۆكاریكی ترن له‌م گۆرانكاریهدا.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكار و فاكته‌رانه بڕیاردرا كه كۆڕبه‌نده‌كه له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت له به‌رواری 9 و 10ی مانگی 12ی ئه‌مساڵدا. كۆڕبه‌نده‌كه له شێوه‌ی داخراودا ده‌بێت. له ڕۆژی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێ چالاكی ڕێكخراوه‌كان و ڕۆژی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به سێكته‌ره‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه و دانانی پلانی ستراتیجی بۆ ساڵی داهاتووی كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان. به‌م زووانه ئه‌جێندای دوو ڕۆژی كۆڕبه‌ند بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕێزمان بۆ هه‌موو لایه‌ك
كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
25/11/2017